بە کەرەوس هەم دەیناسنەوە. جاران لە چیاکانی هەورامان پڕ بوو. داخەکەم لەبەر بەکارهێنانی زۆری بەرەو فەوتان چوو. کارگەی چیا هەستی بەو کەلێنە کرد و بۆ ئەوەی بازاڕی تەنیا نەبێتە کەرەسی خۆڕسکی کێوی، چووە لای وەرزێرانی کەرەس کە چاندوویانە، چێژەمەنی بازاری کەرەسی دابین کرد. بەو شێوەیە سەرچاوەی ئەو چێژەمەنیە لە فەوتان رزگاری بێت.
گیایەکی هاوشێوەی بەڕەزایە و لە ناو نیشان لە کەرەوز دەچێ.
چێژەمەنیەکە لە دیرۆکی هەورامان بۆ ناو ماست و دۆ و سۆڵەکە و چێشتی بۆرانی و شۆرباو و دانوولە و دۆڵمە بەکار هاتووە.
ئەم گیایە دەستەخۆشکی بەڕەزایە لە شاخەکانی هەورامان. بۆن و بەرامەی تایبەتی هەیە. کابانی هەورامی چێشتی بۆرەقانی کەرەس و تامی ناو دۆ و ماست و سۆڵەکە و سیراچ بە گیای کەرەس باش شارەزایە.
شاخەوانی ئازا و شوانە زیرەکان تەنیا ئەتوانن دەستیان بگاتە پرچی گەڵا و لاسکی کەرەس و لێی ببڕن و بیهێننەوە بۆ ماڵەوە. هەر بۆیە پەندئاسا وتوویانە: تا کەرەسی هانی، بڕەسی بڕی.
کەرەس لە بنەماڵەی کەرەوزە و دەڵێی ناویان لە یەک گیراوە.
لە کۆنەوە حەکیمانی کوردەواری بۆ چەندین نەخۆشی کۆندامی میزەرۆ و گورچیلە کەرەس و بەڕەزایان بەکار هێناوە.
سەرنج: هەموو چێژەمەنیەک وردەوردە بۆن و تام و چێژی لە دەست ئەدا. تکایە لە شوێنی وشک و فێنک و تاریک و تا ماوەیەکی گونجاو هەڵیبگرن

Reviews
There are no reviews yet.