بەهارات

زافەران (زعفران)

زعفران چیا

زافەرانی دەرەجە یەکی چیا.
بەرهەمێکی پاک و پەتی و تەندروستی چیاکانی زاگرۆسە (ئاوایی قادرمەرز، دێولان).
بۆ هەڵگرتنی، بخرێتە ناو قوتووی شووشەیی یا کانزایی سەر داخراو تا پارێزراو بێت لە تیشک و هەتاو. تاکوو شێ نەکێشێ و بۆبا نەبێت.
لە کاتی دەم‌کردن و کوڵاندنیدا سەری قۆریەکەی بنێرەوە، چونکە تام و بۆنەکەی بە هەڵم و هاڵاو زوو دەڕوات.
زافەران ڕەگێ تاڵی هەیە. ڕیشاڵێکی ناسکەڵە و باریکە، نابێ بەتەنیا ورد بکرێت چونکە دەسووتێتەوە و خراپ دەبێ. بۆیە لەگەڵ کەمێک خاکەقەند یا شەکر بیهاڕەوە. پاشان بیکەرە ناو ئاوەکوڵ یا سەهۆڵاو تا ڕەنگ بداتەوە. ئیتر بەو شێوە ئامادەی خواردنەوەیە.
سەرنج: هەموو چێژەمەنیەک وردەوردە بۆن و تام و چێژی لە دەست ئەدا. تکایە لە شوێنی وشک و فێنک و تاریک و تا ماوەیەکی گونجاو هەڵیبگرن.

زعفران چیا
زعفران چیا 1

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *